شاندی هه‌رێم و مسته‌فا كازمی كۆبوونه‌وه‌

 

 

 

دوای ئه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ جاری كۆتایی بۆ تاوتوێكردنی پرسی بودجه‌ی ساڵی 2021ـی سه‌ردانی عێراقییانكردوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كۆبووه‌و، له‌م چوارچێوه‌یه‌ش ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی بودحه‌ی و هێرشی مووشه‌كی سه‌ر هه‌ولێر تاوتوێكران.

 

له‌ پاش كۆتای هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 كرا، كه‌ ئێستا بۆ ده‌نگدان و تێپه‌ڕاندنی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌یه‌.

هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌كرایه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت داهاتی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ و بێ جیاوازی به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌یدا  دابه‌ش بكرێت‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ما ه‌ستوورییه‌كانی عێراق یه‌كانگیر بێت.

 

هه‌روه‌ك گفتوگۆ له‌باره‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كرا و جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كخستنی هه‌وڵه‌ ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فدیراڵی عێراق كرایه‌وه‌.

 

Back to top button