په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا: پێویسته له زووترین كات هێرشكارانی سه‌ر هه‌ولێر ئاشكرا بكرێن
دوای ئه‌وه‌ی هێرشێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان و كه به هۆیه‌وه زانی گیانی و مادی به دوای خۆیدا هێنا و له سه‌ر ئاستی جیهانی كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا به جۆرێم پەرلەمانی ئەوروپا ئیدانەی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێری کرد.
دۆمینك روز دیڤیسا، بریکاری سەرۆکی شاندی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ پەیوەندییەکانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، نیگەرانە لە گرژبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشە عێراقی و لایەنە کوردییەکان و گروپە چەکدارەکانی تر لە هەرێمی کوردستاندا، راشیگه‌یاند پێویسته هێرشكارانی سه‌ر هه‌ولێر ئاشكرا بكرێن.
هه‌روه‌ها بریکاری سەرۆکی شاندی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ پەیوەندییەکانی عێراق راشیگه‌یاندووه پێویستە یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی تر هاوکاری زیاتری عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەرجەم رووەکانەوە بەتایبەت لەرووى سەربازیی و ئاسایشەوە.