راپۆرتێکی ئەمریکی هۆشداری دەداتە بایدن لە پشتگوێخستنی هەڕەشەکانی “داعش”

ئاژانسی “دویچە وێلە” راپۆرتێکی پەیمانگەی گەیتستۆنی ئەمریکی گواستەوە و رایگەیاند، کارە پێشینە سەرەکییەکانی سەرۆک بایدن تاوتووی ئەگەرییەکانی دووبارە دەستپێکردنەوەی دانوستانە لەگەڵ ئێران.
شرۆڤەکاری سیاسی و تۆژەری بریتانی، کۆن کۆفلن گوتی،” پێویستە لەسەر تیمی سیاسەتی دەرەوە کە بایدن دایمەزراندوون بایەخ بە رێکخراوی تیرۆریستیی “داعش” بدەن و پشتگوێی نەخەن. کۆفلن، جەختی کردەوە، لەچوارچێوەی گرتنەبەری دیدێکی تەسک دەربارەی ئاڵنگارییە زۆرەکان کە رووبەڕووی ناوچەکە بووەتەوە، مەترسی زیاتر هەیە کە ئەویش ئەوەیە ئیدارەی بایدن بایەخی پێویست نەدەن بە هەڕەشەی هەڵکشانی چەکدارانی “داعش”.
کۆفلن، ئاماژەی دا بە دوو تەقینەوەکەی مانگی رابردوو لە یەکێک لە بازاڕەکانی بەغدای پایتەختی عێراق کە بوونە هۆی کوژران و برینداربوونی زیاتر لە 100 کەس، جەختیشی کردەوە ئەم دوو کردەوە بەهۆی چالاکییە هەڵکشانەکانی چەکدارانی “داعش”ە لە عێراق.
راپۆرتەکە ئاماژەشی پێدا، بەدڵنیاییەوە داعش وەک هەڕەشەیەکی تیرۆریستیی گەورە دەگەڕێتەوە، دەبێت ئەم کارە ئیدارەی بایدن بیگرێتە بەرچاو.
Back to top button