سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوكارى يانه‌ى زاخۆ ده‌كات

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌زامه‌ندى نيشانداوه‌ به‌ هاوكارى كردنى يانه‌ى زاخۆ بۆ به‌شداريكردن له‌ خوڵى پله‌ نايابه‌كانى عێراق.

د.عه‌لى ته‌ته‌ر،پارێزگارى دهۆك ڕايگه‌ياند :” له‌په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى يانه‌ى زاخۆ پشتيوانى به‌رێز سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ( مه‌سرور بارزانى ) يمان بۆ يانه‌ى زاخۆ دوپاتكرد كه‌ ڕه‌زامه‌ندى داوه‌ هاوكاريان بكات.

پارێزگارى دهۆك ڕاشيگه‌ياند:” له‌م وه‌رزه‌ يانه‌ى زاخۆ باشترين يانه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌ و له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان له‌ خوڵى په‌له‌نايابه‌كانى عێراق به‌شدارى يارى تۆپى پێ ده‌كات.”

Back to top button