کۆمەڵ ناوەکەی گۆڕی و پاشگری ‘ئیسلامی’یەکەی لابرد

ئەمڕۆ هەینی لە دووەم رۆژی کۆنگرەی چوارەمی حیزبەکە، کۆمەڵ پاشگری “ئیسلامی”یەکەی لێکردەوە و ناوەکەی گۆڕی بە “کۆمەڵی دادگەریی کوردستان – عێراق”.
فارووق عەلی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان – عێراق  رايگەیاند، چەند بڕگە و خاڵێک هەبوون لە کۆنفرانسی مەڵبەندەکان رای جیاوازیان لەسەر بوو کە دەبوو لە کۆنگرە یەکلا بکرێتەوە. یەکێک لەوانەش “ناوی کۆمەڵی ئیسلامی” بوو  و ئه‌مرۆ خرايه‌ ده‌نگدان و لە دەنگدانەکە کە کۆمەڵی ئیسلامی وەک خۆی بمێنێتەوە “دەنگێکی کەمی هێنا و زۆرینە له‌گه‌ڵ هەمووارکردنەوەی بوو”.  .
 فارووق عەلی، له‌باره‌ى لابردنى ناوى پاشگرى ئيسلامى گوتى: دروستبوونی ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوە لەژێر ناوی ئیسلامیدا کە بە کاری تووندئاژۆیی “ئیسلام ناشرین دەکەن… بۆیە ویستمان لەو چوارچێوەیە دەرباز ببین”.

Back to top button