نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له ئه‌مريكا :هێرشه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى سه‌ر شارى هه‌ولێر به مووشه‌ك پشتگيرى توندى ئه‌مريكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان پيشاندا.

نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئه‌مريكا ڕايده‌گه‌ينێت:” هێرشه‌كانى ئه‌م دواييه سه‌ر شارى هه‌ولێر له‌لايه‌ن تيرۆرستان پشتگيرى توندى ئه‌مريكاى بۆ هه‌رێمى كوردستان پيشاندا . ده‌شلێت: ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌يه كوردستان سه‌قامگيربێت.
به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان، نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ميدياكانـى گوت : “هێرشەکانی ئەم دواییە بە مووشه‌ك بۆ سەر شارى هەولێر پشتگیریی ئەمەریکای به توندی بۆ هەرێمی کوردستان پێشان دا “.
به‌یان سامی، ده‌شڵێت: “ئەمەریکییەکان لەگەڵ ئەوەن کە کوردستان سەقامگیر و بەهێز بێت ،وەك هاوپەیمانێكى خۆيان دەيبینن و دەیانەوێت پێگەی دەستووریی هەرێمی کوردستان وەک خۆی بمێنێت .”
نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێم له ئه‌مريكا گوتيشى: ” هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ده‌ستووری عێراقدا شوێن و پێگه‌ى خۆى هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌ناو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ورمان هه‌یه، دۆستمان هه‌یه و ئەمەش دیفاكتۆی دروست كردووه. هەروەها، ڕۆلى پێشمه‌رگه له شەڕی دژی داعش و به گه‌رمی پێشوازی كردنى خه‌ڵكی كوردستان له ئاوارە و په‌نابه‌ران، ئه‌مانه ڕێزی كوردستانی له ده‌ره‌وه زیاتر كردووه.”