رێبین هەردیان خستە كونەوە
لەبارەی نووسینێكەوە كە سوكایەتی كردنە بە دادگا و پارێزەرانی كوردستان كە لەلایان رێبین هەردی كە لە 17شوبات بە دەستی هێزەكانی یەكێتی (لێی درا) هاوڵاتیەك بەناوی ئاری لەیلانی دەنووسێت، كاك رێبین جوابی من بدەوە، ئەگەر راست دەكەیت و دژی نادادی، فەرموو ئەوە دۆسیەكت بۆ دەنێرم تەنها لەسەر بنووسە”.
گەنجەكە دەنووسێت، هیوادارم وەڵامم بدەیتەوە كاك رێبین، ئەوە پێنج بەرێزەی كە دادگایی كراون لە دادگای هەولێر خۆ شەرت نیە، ئیلا ئەبێت ئەو حكومە بدرێت، یان تەواو بووە، تانە لە بریارەكە بدەن، لەدادگای تەمیز، ئەوە شەرم لەكەس ناكات، فەرموو ئەنجامی بدەن، بەڵام وەڵامی ئەوەم بدەوە تكایە”.
هەروەها ئەو هاوڵاتیە دەنووسێت، من ناوت پێ دەلێم لەشاری كەركووك دوو گەنج لەسەر كچێك دەبێتە شەریان دەنەیەكیان دژە تیرۆری یەكێتیە، ئەوەی تریان دەبێتە شەریان و ئەوەی دژە تیرۆرەكەی یەكێتی لەلایان ئەوەی تریانەوە چەك دەكرێت و لێدەدرێت، دواجار كەسەكە رادەكات، خۆی حەشار دەدات، برایەكی ئەو گەنجەی كە لەگەڵ دژە تیرۆرەكە بۆتە شەریان، پێشمەرگەی یەكێتیە، لەوكاتەدا لەدوام بووە و ئاگای لە هیچ نەبووە، دەگیرێت، ئەو دوومانگە لەزیندانە پێدەلێن تا براكەت خۆی رادەست دەكات تۆ ئازاد ناكەین لەلایان دژە تیرۆری یەكێتی گیراوە، فەرموو ئەگەر راست دەكەی ئەگەر ئازا و ئازاد و بوێری من هەموو بەڵگەكانت بۆ دەهێنم و ناوەكانیشت بۆ دەهێنم یەك پۆستی لەسەر بكە”.