ئەنقەرە:شارۆچکەی باب بەم زوانە دەکەوێتە دەستی ئۆپۆزسیۆن
خواكوڕك
عەلی یەڵدرم سەرۆك وەزیرانی تورکیا بۆ میدیاکان ئەوەی خستەڕوو کە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کەلەلایەن تورکیاوە هاوکاری دەکرێن نزیکبونەتەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی شارۆچکەی باب و بەردەوامن لە ڕاوەدونانی چەکدارانی داعش لەو شارۆچکە”.
هاوکات یەڵدرم ئەوەشی خستەڕوو کە ئامانج لەو پێشڕەویانە تەنها داعش نیەو بگرە ئەوە دەبێتە ڕێگر لە گرێدانەوەی ئەو ناوچانەی کە ڕێکخراوە ترۆریستیەکانی تورکیا دەستیان بەسەردا گرتوە.
لە لایەکی ترەوە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ئەوەیان نەشاردۆتەوە کە سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دژی داعش هاوکاریان کردوون بەهێزی ئاسمانی و زەمینی،ئەو هێزانەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لەو هێزانە هەژماردەکرێن کە نزیکن لە تورکیاو هەڵمەتەکانیشیان لە ژێر ناوی هەڵمەتی قەڵغانی فورات بۆ رزگارکردنی چەند ناوچەیەکە لە سوریا لە دەستی تیرۆریستانی داعش.