نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ عه‌لی باپیر و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی به‌كۆتا هاتنی كاره‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ، پیرۆزبایی له‌سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ و پارته‌كه‌ ده‌كات.

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:

به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى كاره‌كانى كۆنگره‌ى چواره‌میان و‌ هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی كوردستان، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایى له‌ مامۆستا عه‌لى باپیر و سه‌ركردایه‌تیى تازه‌ و كادیران و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى كۆمه‌ڵ ده‌كه‌م و هیواى سه‌ركه‌وتنیان له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیاندا بۆ ده‌خوازم.

هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ جه‌خت له‌ گرنگى و پێویستیى ته‌بایى و یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، مامۆستا عه‌لى باپیر و كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی كوردستانیش وه‌ك هێزێكى سیاسیى دیار، ده‌توانن ڕۆڵى به‌رچاویان له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌بێت و هه‌موومان پێكه‌وه‌ بۆ ڕووبە‌ڕووبوونە‌وە‌ی تە‌حە‌دییاتی ئە‌م قۆناغە‌ ھە‌ستیارە و‌ پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته‌ ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان و تێپه‌ڕاندنى كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان، ته‌با و هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بین.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2021/2/20

Back to top button