روونکردنەوەیەک لە پارێزگای هەولێر

 

بەهۆی پابەندبوون بەڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕایکردنی مامەڵە و کاروباری هاوڵاتییان ، وێڕای سوپاس و پێزانینی زۆرمان ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوە بەهیچ شێوەیەک هیچ مەراسیم و ڕێورەسمێک بۆ پێشوازیکردن و پیرۆزبایی بەبۆنەی دەست بەکاربوونی بەڕێز ئومێد خۆشناو بە پارێزگاری نوێی هەولێر ئەنجامنادرێت، لەبری ئەمە دەکرێت لەشوێن و پێگەکانتانەوە پیرۆزباییەکانتان ئاڕاستەمان بکرێت ، داواکاری بەڕێز ئومێد خۆشناو بۆ ئێوەی بەڕێز لەجیاتی پیرۆزبایی ناردنی فاتیحایەکە بۆ ڕوحی جوانەمەرگ (د.فەرسەت سۆفی) ، ئێمە سوپاستان دەکەین.

هەروەها داواکارین لەسەرجەم کارمەند و فەرمانبەر و بەڕێوەبەری یەکە کارگێڕیی و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکەمان ، لەبڕی سەردانیکردنیان بۆ دیوانی پارێزگا بەمەبەستی پیرۆزباییکردن ، ئەو زەحمەتە نەکێشن ، لە ئایندەدا بەشی زۆری کارمان مەیدانی دەبێت ، واتە خۆمان سەردانی سەرجەم سنوور و فەرمانگە و شوێنەکان دەکەین، لەبری ئەزیەت کێشانتان، نزای سەرکەوتن و پشتیوانی ئەرکەکەمان بن و لەپێگە و شوێنی خۆتانەوە لەجیاتی پیرۆزبایی، خەریکی ڕایکردنی مامەڵەو کاروباری هاوڵاتییانبن سوپاستان دەکەین.

دووبارە سوپاس و ستایش و ڕێزی زۆرمان بۆ هەموولایەک

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2021.2.20

Back to top button