جۆ بایدن داوا لەهاوپەیمانی دەكات پێكەوە ركابەری چین بكەن
جۆبایدن، سەرۆكی ئەمریكا، روسیای بە هەڕەشە بۆ سەر دیموكراسییەت ناوبرد و رایگەیاند، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا سیستەمی گەندەڵی وەك چەك بەكاردەهێنێت بۆ لەناوبردنی سیستەمی حوكمڕانی دیموكراسی وڵاتانی رۆژئاوا، بە پێویستیشی زانی ئەمەریكا لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپی و ئاسیاییەكانی، پێكەوە خۆیان بۆ ركابەری چین ئامادەبكەن.
جۆبایدن، سەرۆكی ئەمەریكا لە یەكەمین وتاریدا بۆ جیهانی دەرەوە لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كە دوێنێ بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، رایگەیاند “دەبێت رووبەڕووی هەڕەشەكانی رووسیا ببینەوە، چونكە پووتین بەدوای لاوازكردنی ئەوروپا و هاوپەیمانی ناتۆیە، سەرۆكی رووسیا هێرش دەكاتە سەر دیموكراسیەتی ئێمە و گەندەڵی وەك چەك بەكاردەهێنێت بۆ لەناوبردنی سیستەمی حوكمڕانیمان، پوتین بەدوای لاوازكردنی ئەوروپا و هەروەها هاوپەیمانی ناتۆیە. دەیەوێت یەكگرتوویی نێوان ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا لەناوبەرێت”.
بایدن باسی وڵاتی چینیشی كرد و روونیكردەوە، دەبێت ئەمەریكا لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپی و ئاسیاییەكانی پێكەوە خۆیان بۆ ركابەری چین ئامادە بكەن و وتی “دەبێت ئێمە پێكەوە خۆمان بۆ ستراتیجییەتێكی درێژخایەن تایبەت بە ركابەریكردنی چین ئامادەبكەین. دەبێت ئەمریكا، ئەوروپا و ئاسیا پێكەوە كاربكەن تاوەكو ئاشتییان بپارێزن و بەرگری لە بەها هاوبەشەكانیان بكەن.