سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزگاری نوێی هەولێر دەکات
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له پارێزگاری نوێی هه‌ولێر كرد و پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی لێی كرد، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، كه پێویسته به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه خزمه‌تی هه‌موو دانیشتوانی پارێزگای هه‌ولێر بكا.
ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئومێد خۆشناو پارێزگاری نوێی هەولێر کرد، سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستانی، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پارێزگاری هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا و جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە ، خزمەتی هەموو دانیشتوان و پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگای هەولێر بکات، بەتایبەتیش خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت.
سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەدا کە بە هەموو شێوەیەک، پشتیوانیی پارێزگاری هەولێر دەکات بۆ ئەوەی لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتوو بێت و بە باشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتییان بکات.
پارێزگاری هەولێر، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی کرد و دڵنیایی دا، کە بە هەموو شێوەیەک کار دەکات لە ئاست متمانە و چاوەڕوانییەکانی خەڵکدا بێت، لە پێناو زياتر بووژانەوە و پێشخستنی هەولێردا.