وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى : له هه‌رێمى كوردستان پێنج حاڵه‌تى گومانلێكراوى ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا هه‌ن
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ده‌لێ ، هه‌موو پێداویستییه‌كانى ده‌ستنیشانكردن له ئامێرى تایبه‌تمه‌ند و، تێستى تایبه‌ت به ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ى كۆرۆنا دابین كراوه، ده‌شلێ: تا ئێستاش پێنج حاڵه‌تى گومانلێكراوى ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان هه‌ن.
د. ئاسۆ حه‌وێزى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێيهكى دراوه به ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك) ، رايگه‌ياند: “سەبارەت بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەموو پێداویستییەکانی دەستنیشانکردن لە ئامێری تایبەتمەند و تێستی تایبەت بەم ڤایرۆسە دابین کراون”،
حه‌وێزى گوتيشى: “وەزیری تەندروستی، تەندروستیی پارێزگا و ئیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئامادەکاریی تەواو بۆ پشکنین لە بازگەکان و تێستکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاوشێوەی فڕۆکەخانەکان و بەدواداچوونی بەرکەوتەکانیان و ڕووپێوکردنیان، هه‌روه‌ها هەماهەنگیکردن لەنێوان تاقیگەکانی تەندروستیی گشتی لە پارێزگاکان بۆ ئاڵوگۆڕی شێوازی کارکردن و دەستنیشانکردن و هاوکاریکردن لە پێداویستییەکان”.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى راشيگه‌ياند: “تەندروستیی گشتى پارێزگا و ئیدارەکان هەروەها ڕاسپێردراون بۆ چڕکردنەوەی هەڵمەتی هۆشیاریی تەندروستی بۆ خۆپارێزی لەلایەن هاووڵاتییان و پتەوکردنی زیاتری ڕێکارەکان و پێداویستییەکانی چارەسەری لە نەخۆشخانەکان”.
د. ئاسۆ حه‌وێزى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه: “ئێستا پێنج حاڵەتی گومانلێکراوی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا هەن، بە ئامێری تایبەت دڵنیا دەکرێنەوە و ڕایدەگەنین که ئه‌گه‌ر جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هه‌یه، یان نا”.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه: “تا ئێستا لەڕووی خۆپارێزی و پڕۆتۆکۆڵی چارەسەری، هیچ جیاوازی نییە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19، بەڵام بە هەستیارییەوە چاودێریی ئەم ڤایرۆسە دەکەین، ئامادەکاری تەواو هەیە بۆ هەر ڕێکارێک کە بڕیاری لێ بدرێت، هه‌روه‌ها بۆ پشکنینی هەر کەسێک کە لە پارێزگاکانی دیكه‌ی عیراق ڕوو لە هەرێمى كوردستان دەکەن”.