ئەدهەم بارزانی ئەرێ کێ بە تۆی گوتووە تەداخوڵی سەربەخۆی دادگا بكەیت

رەسوڵ محمودیان

پێنج كەس گیراون بەتۆمەتی جاسوسی، هێشتا بریاری دادگا یەكڵا نەبۆتەوەو  جارێكی تر دۆستانی لەشكری تۆری سیخوری قەرارگەی رەمەزان، دەستیان كرد بە هەڵمەتی چەواشەكاری و درۆ و بوختان و چەندین سیناریۆی جۆرا و جۆڕ، ئەوە بۆ ئێمە و مانانێك ئاشنایەتیمان هەیە بەوەها هەڵمەت و چەواشەكار و سیناریۆی جیاواز جیاواز، چونكە ئێمە ئەوە زیاتر لە 30 ساڵە لەناو ئەو جۆڕە نمونانەی سوپای پاسداران و كۆماری ئیسلامی ئێران دەژین لەو رۆژهەڵاتی كوردستانە، بەڵام ئەوەی بۆ ئێمە جێگای شۆك بوو، كەسێك كە پاشناوی بارزانیە، چۆن ئەوەی بیرچوو، كە بارزانی نەمر گوتی، یاسا لەسەرووی هەموومانە.

ئەدهەم شەوی رابردوو لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك، لە هەژماری تایبەتی خۆی كەلامێكی بڵاو كردۆتەوە، تێیدا بێ گەرانەوە، بۆ سەروەری دادگا و دەسەڵاتی سەربەخۆی دادگا هاتووە قسە لەسەر دۆسیەیەك دەكات، كە هێشتا رێكارەكانی دادگای تێدا ماوە، ئەو تەداخوڵ و دەستێوەردانەی دادگا لە لایان ئەدهەم بارزانی، كۆمەڵێك پرسیاری بە ئێمە دا، كە پێویستە لە جەنابی ئەدهەم بكەین!

ئەرێ بێ زەحمەت جەناب، تۆ بەچ سیفەتێك دەستێوەردانی لەكاروباری دادگا دەكەیت؟ ئەگەر هەر قسەش دەکەی بۆچی بێ گەرانەوە بۆ سەروەری دادگا باس لە ئازادیان دەكەیت؟ لەكاتێكدا ئەوە تۆ كێیت و بەچ سیفەتێك ئەوە دەكەیت؟ ئەوە كەی كاری تۆیە؟ ئەرێ تۆ دادوەری دادگایی؟ بێ زەحمەت سیفەتی تۆ چیە؟ ئەرێ جەنابی شێخ ئەدهەم پێمان بلێ، تۆ لەكوشتنی و رفاندن و بەتاڵانبردن و ئەو هەموو تاوانەی كە ئێستا دەتوانین بە سەدانی لێ بژمێریت لە سلێمانی روودەدات، بۆ فزەیەك ناكەیت؟ بۆ لە كەیسی مستەفا سەلیمی وشەیەكت بەدەم دا نەهات؟ ئەرێ لەوێدا دڵی دۆستانی ئێرانیەكانت نەرەنجاند بۆیە؟ ئەرێ جەناب، بۆ لەكوشتنی كاوە گەرمیانی و ئامانج بابان و لانە محەمەد و مناڵەكەیاندا بەو دڕندەییە كەكوژران فزەیەكت بەزار دا نەهات؟ ئەرێ جەنابی شێخ بۆ لەو هەموو تاڵانی و قاچاخچیەتیەی دەروازە سنوریەكانی باشماغ و پەروێزخان فزەیەكت بەدەم دا ناهێت؟ ئەرێ جەنابی شێخ تۆ هیچ زانیاریەكت لەسەر ئەو پێنج گیراوەی دادگا هەیە؟ دەزانی بەڵگەكان چین؟

بۆیە جەنابی شێخ تۆ هەڵگری پاشناوێكی كە تێیدا بەرەی چەواشەكاری و بەرەی رەدووكەوتنی قەڵەباڵخی تۆری سیخوری ئێران نیە، دەبێت بزانیت ئەو بەرەیی كە تۆ پاشناویت هەڵگرتووە، بەرەی رێبازی كوردایەتی و كوردستانی بوون و دەوڵەتداریە بۆ گەلی كوردستان، نەك چەواشەكاری و تەداخولی دادگا و رەدوو كەوتنی قەرەباڵغی تۆری سیخوری قەرارگەی رەمەزان، كە ئێستا بۆ دژایەتی دادگا سەربەخۆكانی كوردستان خراونتە گڕ.

Back to top button