په‌رلەمانتارێكی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق: ھەرێم و ناوەند ڕێكەوتن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/02/نةدا-شاكر.jpg)
نەدا شاكر، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕۆژی شەممە پێشنیاری کرد ڕۆژی دووشەممە یەکەم دەنگدانی بودجە دەست پێ بکات چونکە زانیاری وەرگرتووە کە ڕێککەوتنی کۆتایی لە نێوان هەرێم و ناوەنددا کراوە .
نەدا شاكر، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ” زانیارییەکان لە سەرچاوەی پشتڕاستکراوەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە لیژنەی دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و شاندی هەرێم لەسەر بودجە گەیشتونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی ” .
ئه‌و ئەندامه‌ی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنانی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشی ” هەردوو تیمی دانوستانکار گەیشتونەتە سازان کە هەمو لایەنەکان ڕازی بکات ” ،
نه‌دا شاكر پێی وایە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە بکرێت ” .