مه‌حمود سەنگاوی وازی لە یەكێتی هێنا

مه‌حمود سه‌نگاوى رايده‌گه‌ينێت  :”وازم له‌هه‌موو پۆستێك له‌ناو یه‌كێتى هێناوه‌ و حورمه‌تى خۆم ده‌گرم‌ و ته‌نها به‌رپرسى میحوه‌رم”،

مه‌حمود سه‌نگاوى له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ رايگه‌ياند:”له‌ناو یه‌كێتیدا وازم له‌هه‌موو شت هێناوه‌و ته‌نها به‌رپرسى میحوه‌رم‌و حورمه‌تى خۆم ده‌گرم‌ و من قسه‌ زۆر ده‌كه‌م”.

له‌سه‌ر هێرشه‌ مووشه‌كييه‌كه‌ى سه‌ر شارى هه‌ولێريش مه‌حمود سه‌نگاوى گوتى :” ئه‌و هێرشه‌ى كرایه‌سه‌ر شارى هه‌ولێر كارێكى تیرۆریستیه‌، هه‌ر كوێیه‌كى كوردستان هێرشى بكرێته‌سه‌ر ئه‌وه‌ دژى هه‌موو كورده‌و نابێت له‌سه‌ر لایه‌نێك حساب بكرێت نه‌ یه‌كێتى‌و نه‌ پارتیش و هيچ لايه‌ك”.

هه‌ر له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانيه‌ له‌سه‌رپه‌یوه‌ندیيه‌كانى نێوان پارتى‌ ديموكراتى كوردستان و یه‌كێتیش مه‌حمود سه‌نگاوى گوتى، په‌یوه‌ندیمان خراپ نییه‌و باشه‌.

 

 

Back to top button