حيزبەكەی حەلبوسی تەقەی تێكەوت

محەمەد ئەلکەربوولی، پەرلەمانتاری عێراق، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، کە لە حزبی پێشکەوتن بە سەرکردایەتی محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق وازی ھێناوە.

ئەلکەربوولی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر لە بارەی کشانەوەی لە حیزبی پێشكەوتن دەڵێت:” حزبێكی نوێ دادەمەزرێنن و پەیڕەوی بنەما دیموكراسیەكان دەكەن.

ده‌شلێت :”حزبەكە ھەڵگری ئاڵای ڕەنگ پرتەقاڵیەو لە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق بەشداری دەكات.

Back to top button