مه‌سرور بارزانى،سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە عەلی باپیر دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد،كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قى په‌يامه‌كه‌يه‌:

بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.

بە بۆنەی کۆتاییهاتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

هیوادارم کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و گشت هێز و لایەنەکانی کوردستان، یەکڕیز و هاوهەڵوێست بن لە پشتیوانیکردن و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و داوا ڕەواکانی خەڵکی کوردستان .

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button