به تۆمه‌تی كاركردنی بۆ پارتێكی دیكه‌ی سیاسی كۆمه‌ڵ رێگای نه‌دا سۆران عومه‌ر خۆی هه‌ڵبژێرێت بۆ سه‌ركردایه‌تی
دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی له شاری سلێمانی سازدا كه تێدا وێڕای گؤرینی ناونیشانی ئه‌میری بۆ سه‌رۆكی حزب ناوی حزبه‌كه و ئاڵای حزبه‌كه‌ی گۆڕی و پاشگری ئیسلامی له حزبكه كرده‌وه، له نێو كۆنگره‌كه چه‌ند مه‌رجێك دیاری كران بۆ ئه‌وانه‌ی كه وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن و رێگا نه‌درا چه‌ند كه‌سێك خۆیان هه‌ڵبژێرن جگه له‌وه‌ی كه چه‌ند ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی رێگا نه‌درا بۆ جارێكی دیكه هه‌ڵبژێردرێنه‌وه.
به پێێ زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك كه له ئه‌ندامێكی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ده‌ستی خستوون، ئه‌ندامانی كۆنگره، به تۆمه‌تی كاركردن بۆ پارتێكی دیكه و ده‌رچوون له سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵ، رێگا نه‌درا سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری دوورخراوه‌ی ئه‌و حزبه خۆی بۆ پۆستی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ هه‌ڵبژێرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی جگه له سۆران عومه‌ر، هه‌وارمان گهچێنهیش كاری له دژ كرا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته ئه‌ندامی سه‌ركرادیه‌تی چونكه ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشتر ئاماده نه‌بووه، به‌شێك له مووچه‌كه‌ی بۆ كۆمه‌ڵ گڵبدرێـتهوه، به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ كهمهڵ له میدیاكان قسه‌ی كردووه.