وه‌زاره‌تی كاره‌با: كێشەی دانا غاز چارەسەركراو دۆخی كارەباش ئاسایی بۆوە

 

دوای ئه‌وه‌ی ئەمڕۆ کوژانەوەی گشتی لە دانەغاز روویدا کە بەهۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەمبووەوە. وەزارەتی کارەبای هەرێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت، “كێشەی دانەغاز چارەسەركراوە و دۆخی كارەباش ئاسایی بووەتەوە.”
لە بەشێکی دیکەی راگه‌یه‌نراوى وەزارەتی کارەبادا هاتووه‌، “راستەوخۆ لە كاتی كەوتنەوەی گرفتەكەدا لە رێگەی تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمی کوردستان و وێستگەكان رێگەیان نەدا كوژانەوەی گشتیی كارەبا رووبدات.”

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی کارەبا

كێشەی دانا غاز چارەسەركراو دۆخی كارەباش ئاسایی بۆوە

هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كاتژمێر 5:00 ئەم ئێوارەیە گرفتە تەكنیكییەكەی داناغاز ئاسایی بووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و وەزارەتی كارەبا هاوكاری تیمەكانی كۆمپانیای داناغاز بوون و پێكەوە توانییان چارەسەری ئەو گرفتە تەكنیكیە بكەن.

وەزارەتی كارەبا راستەوخۆ هەر لەكاتی كەوتنەوەی گرفتەكەدا لەرێگەی تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و وێستگەكان رێگایان نەدا كوژانەوەی گشتی كارەبا رووبدات .

راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا

Back to top button