هێرشی مووشه‌كی كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین

 

 

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك هێرشی مووشه‌كی كراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و به‌ تایبه‌ت هێزه‌كانی ئه‌مریكا، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر جارێكی دیكه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر هاوپه‌یمانان.
به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی عێراق، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر به‌ مووشه‌ك ھێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كان رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تا ئاماده‌كردنی ئه‌ هه‌واڵه‌ هیچ زانیاریه‌ك له‌ باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی هێرشه‌كه‌ رانه‌گێندراوه‌

Back to top button