ئەنتۆنیۆ گوتێرێز وەڵامی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی دەداتەوە

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌ مووشه‌ك هێرشكرایه‌ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان و دوای هێرشه‌كه‌ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان کرد “مه‌ترسيى ئەو هێرشە زۆر بە جیددی وەربگرن و كار بكەن بۆ رێگرتن لە نەهێشتنی هەڕەشە لەسەر خەڵكی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی هاندانى حكومەتی عێراقه‌وه‌ بۆ جێبەجێكردنی دەستووری عێراق بەتایبەتی ماددەی 140ـی ئەو دەستوورە، له‌ به‌رامبه‌ردا سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌ڵامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌داته‌وه‌.

ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان له‌ وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ میدیاكانی راگه‌یاندووه‌: “ئێمە سەرکۆنەی ئەو جۆرە هێرشانە دەکەین و هیوادارین رێگایەک بۆ عێراق بڕەخسێت کە ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی سەقامگیریی لە ناوچەی کەنداو”.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگه‌یاند به‌ توندی ‌ سەرکۆنەی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كه‌م، له‌ كاتێكدا پێشتر كه‌مجار سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی به‌كارهێناوه‌.

 

Back to top button