وهزارهتی كشتوكاڵ شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت
دواى ئهوهی له ماوهی رابردوو چهند جارێك بڕێك له پارهی گهنمی جوتیارانی كوردستان دابهشكرا كه چهندین ساڵه له لایهن حكومهتی عێراقهوه دهستی بهسهر داگیراوهو نادرێت، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چەند رۆژی داھاتوودا شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیارانی هەرێم دابەش دەکرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان له راگهێندراوێكدا ئاماژهی بهوهكردووه، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنییدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەشیر حەداد بە وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بێگەرد تاڵەبانی راگەیاندووە، دوابەدوای پەیوەندی و ھەوڵە بەردەوامەکانی نێوان ھەردوولا، لە چەند رۆژی داھاتووی ئەم ھەفتەیەدا بڕی نیوەی پارەی شایستە داراییەکانی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی ٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦ بۆ ھەموو ئەو جووتیارانەی کە ناویان لە لیستەکاندا تۆمارکراوە، دابەش دەکرێت.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختکرایەوە لەسەر چڕکرنەوەی ھەوڵەکان لەپێناو سەرفکردنی تەواوی ماندووبوون و شایستە داراییەکانی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان لە قۆناغی داھاتوودا.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە میانی پێداگیری و پێشکەشکردنی راسپاردەکان و کۆبوونەوەی شاندی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم بەسەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی لە مانگی رابردوو لەگەڵ ھەریەک لە سەرکۆماری عێراق و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە ئەنجوومەنی نوێنەران و وەزارەتەکانی بارزگانی و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، چووەتە بواری جێبەجێکردن و سەرفکردنەوە.