دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران دووهەفتە بەرووی گەشتیاراندا دادەخرێت

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئێران بڕیاریدا بە داخستنی زۆبەی دەروازە سنوریەکانی  لەگەڵ عێراق بە رووی گەشتیاران، کۆمەڵگای نێودەولەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە.

لە ئاگاداریەکەی کۆمەڵگای نێودەولەتی حاجی ئۆمەراندا هاتووە، ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست دەکەینەوە کە لایەنی ئێرانی بەڕێگای پەیوەندییەکانەوە، ئاگاداری ئێمەیان کردووە کە حکومەتی ئێران بڕیاری داوە سبەی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٢/٢١ کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕووی گەشتیارییەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە دادەخەن،

ئــــــاگاداری..

ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و گەشتیارانی خۆشەویست دەکەینەوە کە لایەنی ئێرانی بەڕێگای پەیوەندییەکانەوە، ئاگاداری ئێمەیان کردووە کە حکومەتی ئێران بڕیاری داوە سبەی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٢/٢١ کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕووی گەشتیارییەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە دادەخەن،
بەتەنیا هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە لە ئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی ئێرانی کە لە هەرێمی کوردستانن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ وەڵاتی خۆیان لە ئێران.

#ڕاگەیاندن_پەیوەندییەکانی
#کۆمەڵگای_دەروازەی_نێودەوڵەتی_حاجی_ئۆمەران

Back to top button