خواردنی گێزەر خواردن لە 5 نهێنی بزانن

گێزەر یەكێكە لەو خۆراكە گرنگ و پڕ لە سوودانەی كە لەشی مرۆڤ بە شێوەیەكی بەردەوام پێویستی پێیەتی و دەبێ بیخواتەوەو لەگەڵیدا بەردەوام بێت، چونكە بە كۆمەڵێك ڤیتامین دەوڵەمەندە، بە تایبەتی ڤیتامین  و ئاسن و چەندین پێكهاتەی كانزایی دیكە ئەوەش گرنگترین سوودەكانی گێزەرن كە بریتین لەمانەی خوارەوە:-

1. گێزەرو شەربەتی گێزەر بۆ بەهێزبوونی بینایی چاوی مرۆڤ بە سوودەو ناهێڵێ هەروا بە ئاسانی كز ببن.

2. شەربەتی گێزەر كۆلیسترۆڵی زیان بەخش لەناو دەبات و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەكات.

3. شەربەتی گێزەر یارمەتیدەرێكی زۆر باشە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، بە تایبەتی بۆ ئەوانەی كێشی لەشیان زۆرە.

4. شەربەتی گێزەر پارێزگاری لە پێستی مرۆڤ دەكات و سیمایەكی جوان و قەشەنگی پێ دەبەخشێت و ڕێگری تەواویش دەكات لە دروستبوونی زیبكەو قینچكە.

5. شەربەتی گێزەر قژ بەهێز دەكات و ڕێگری دەكات لە هەڵوەرین.

Back to top button