دوو کاسبکاری رۆژهەڵاتی کوردستان له چۆمی پشکاوی نێوان دۆڵەتوو – شێنێ خنكان
دوو هاوڵاتی کورد لەسەر سنوری نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وڵاتی ئێرانەوە دەستڕیژی گولـلەیان لێ دەکرێت، دەکەونە ناو روباری قاسمەڕەش و بەوهۆکارەش گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەسنوری قەزای پشدەر بە دەزگایی میدیایی (خواکوڕك)ی راگەیاند، ئەو دوو گەنجە یەکێکیان خەڵکی هەرێمی کوردستان و ئەوی دیکەیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و ویستویانە ژمارەیەک رەشەوڵاخ بهێننە هەرێمی کوردستان و هەردوو هاوڵاتییەکەش خێزاندارن، بەڵام سوپای پاسداران دەستڕیژی گولـلەی لێکردوون و کەوتونەتە ناو ئاوی روباری قاسمەڕەش.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی تیمێکی ئیداری قەڵادزێ چونەتەسەر رووبارە هەردوو تەرمەکە دۆزراونەتەوە، لەئێستادا تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی کراون و “هیچ شوێنەوارێکی بوونی گولـلە بەجەستەیانەوە نەبووە.