سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانیی عیراقیون دەکات

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی و هاوپه‌یمانیی عێراقیون كرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتیی حیکمەی نیشتمانی و هاوپەیمانی عیراقیون کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.

سەرۆکی ڕەوتیی حیکمەی نیشتمانی وهاوپەیمانی عیراقیون ، ئاماژەی بەوەدا کە هەرێمی کوردستان ، بە دۆست و هاوپەیمانیی خۆمان دەزانین و پێویستە دەستوور، بکرێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی. گوتیشی ئێمە پشتگیریی ئەو ڕێککەوتنە دەکەین کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی هاتووەتەئارا لە سەر بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 و هيوادارين لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، دەنگی لە سەر بدرێت.

سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە هەرێم ، هەمیشە لە گەڵ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان بووە لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی تایبەتمەندی و قەوارەی فیدراڵی هەرێم و لەبەرچاوگرتنی پرنسیپەکانی هاوسەنگی و شەراکەت و سازان.

Back to top button