ناوەرۆکی کۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانی بڵاوکرایەوە

ڕۆژی یەكشەممە ٢١ی ٢ـی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەید عەممار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتیمانی و شاندێكی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا بارودۆخ و دوا پێشهاتەكان لەسەر ئاستی هەرێمی و ناوچەیی تاوتوێ كرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختە و، بیروڕاش لەبارەی تەحەددیاتی سیاسی و ئابووری و ئەمنیی بەردەم عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوو لا كرایەوە.

Back to top button