به‌په‌له..خواكورك به‌ڵگه‌ی ئابرووچوونی دادگای سلێمانی بڵاو ده‌كاته‌وه
پارێزه‌رێکی ئاگادار، ناوی چه‌ند به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی یه‌کێتی ئاشکرا ده‌کات، که ده‌ستیان له كاروبار و بڕیاره‌كانی دادگای سلێمانی وه‌رداوه و به زه‌بری هێز که‌یسه‌کانیان جووڵاندووه و سیناریۆی ئه‌و که‌سانه‌ش ئاشکرا ده‌کات که به ڕێنیشانده‌ری گرووپێکی یه‌کێتی به ناوی چالاکوان و رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر که‌یسی ئه‌وانه‌ی به تۆمه‌تی سیخوڕی دادگه‌یی كران.
پارێزه‌ر محه‌مه‌د عه‌لی تۆفیق، له ژووری پارێزه‌رانی سلێمانی له باره‌ی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری دادگاكانی سلێمانی بۆ (خواكورك) ڕای گه‌یاند، له ناو دادگای سلێمانی هه‌ندێک که‌یس هه‌یه بچووکن، دادوه‌ره‌كان ده‌ڵاڵیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بڕه‌پاره‌یه‌كی 20 تا 30 هه‌زار دۆلاری پێ وه‌ربگرن، که‌یسه‌که قورس و ئاڵۆز ده‌که‌ن، ئه‌م كاره له دادگای سلێمانی به به‌رنامه كراوه و یه‌کێک له‌و که‌یسانه، که‌یسی زانا ساڵحی قایمقامی سلێمانییه، له‌و كه‌یسه‌دا داوای دوو به‌رپرسی یه‌کێتی کراوه تا ئاماده‌ی به‌رده‌م دادگا بن، ئه‌وانیش (د.ی. س م د) و (ع. م. د. د)، به‌ڵام هیچیان ئاماده نین بچنه به‌رده‌م دادگا، چونكه ئه‌گه‌ر بچنه دادگا، ده‌بێت ناوی به‌رپرسی دیكه بڵێن، بۆیه ئێستا ئه‌و که‌یسه به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه، كه‌چی له سلێمانی بۆ ئه‌و كه‌یسه نه که‌مپین و نه ده‌نگی ناڕازی به‌رز نه‌بووه‌ته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له دادگای ته‌میزی سلێمانی زۆرینه‌ی دادوه‌ره‌کان سه‌ر به یه‌کێتی بوون، بۆیه به فشاری یه‌کێتی ئه‌و دۆسیه‌یه داخرا و له‌و داخستنه‌ش به‌رتیل دراوه.
ئاشكراشی كردووه، كه له‌و كه‌یسه‌دا چوار ملیۆن دۆلار خه‌رج کراوه و گوایه بایی 250 ملیۆن دۆلار موڵکی گشتی فرۆشراوه.
گوتیشی: دادوه‌رێك به ناوی حاکم قادر سه‌عید له دادگای تاوانه‌كانی یه‌كی سلێمانی، ده‌ڵاڵی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ده‌ستڕۆیشتووی ناو یه‌کێتییه، هه‌رچی بوێت ده‌یکات، له هه‌ر تاوان و کوشتن و رووداوێك چی بووێ دای ده‌خات، دواتر دادوه‌رێكی دیكه هاتووه و سه‌ره‌تا ڕێڕه‌وی كاره‌كانی باش بوو، به‌ڵام ئه‌ویشیان خستووه‌ته سه‌ر ڕێڕه‌وی خۆیان و که‌یسه‌کانی پێ داده‌خه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه نزیكه‌ی 100 به‌ڵگه‌یان به داواكاری گشتی سلێمانی داوه له‌سه‌ر دزین و فرۆشتنی موڵکی گشتی و ساخته‌كاری، به‌ڵام یه‌ک داوای نه‌جوڵاندووه و شاره‌وانیش له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک كه‌سی تر به ناوی پارێزه‌ر هاوپشكن، له‌وه‌ی چۆن زه‌وی ئیفراز ده‌که‌ن و ده‌یفرۆشن، له‌هه‌ر شوێنێک بیانه‌وێت زه‌وی داگیر ده‌که‌ن، بایی ملیۆنان دۆلار زه‌وی فرۆشراوه، بۆنمونه گوندێک ده‌دۆزنه‌وه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی عوسمانییه‌کان له ساڵی 1918 – 1920 دواتر ئیفراز (جیای ده‌كه‌نه‌وه) و زه‌وییه‌کانی ده‌فرۆشنه‌وه، له کاتێکدا ئه‌و گوندانه ئاسه‌واریان نه‌ماوه.
ئه‌و پارێزه‌ره راشیگه‌یاند: پرۆژه‌یه‌کم داوه به یه‌کێتی بۆ چاکكردنی سیسته‌می دادوه‌ری، به‌س نایانه‌وێت چاک ببێ، چونکه به چاكبوونی زیانیان به‌ر ده‌كه‌وێ.
له باره‌ی که‌یسی سزادراوانی بادینان به تۆمه‌تی سیخوڕی و كاری تێكده‌ری، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ناکرێت به‌م شێوه‌یه دادگا بخرێته به‌رده‌م نه‌شته‌ری راگه‌یاندن و خه‌ڵکی دیکه سوودی لێوه‌ربگرێ، دادگا کاری خۆی ده‌کات، نه‌ک په‌رله‌مانتاری وه‌کوو عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێوه بکات، یان له سلێمانی که‌مپینی بۆ بکرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ره، دادگا بڕیار ده‌دات و ئیتر چ پێویست ده‌کات خه‌ڵکی تر که‌مپین بکات و وه‌ک چه‌کی سیاسی به‌کار بهێنرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له دۆسیه‌کانی سلێمانی رێگا نادرێت که‌مپین بکرێت، له دۆسیه‌ی زانا ساڵحی قایمقام دووجار ته‌قه له ماڵی پارێزه‌ره‌که کراوه و که‌س باسی نه‌کردووه، له سلێمانی نه‌یان هێشت راگه‌یاندنیش باسی بکات و به‌ڵگه هه‌یه ئاسایشی یه‌کێتی ڤیدیۆی ته‌قه‌کردن له ماڵی ئه‌و پارێزه‌ره‌یان ڕه‌ش كردووه‌ته‌وه، به‌ده‌ر له‌وه‌ش، پارێزه‌ری زانای قایمقام، رۆژێک ڕاگیرابوو، دواتر به هاوکاریی کونسوڵخانه‌ی ئه‌ڵمانیا ئازاد كرا.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه له‌و پارێزه‌ره‌ی پرسیوه چی رووی داوه، له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی کاتێك چووه‌ته زیندانه‌وه له ژووری ڕ‌اگیراوانی زیندانی سلێمانی کاره‌سات ده‌بینرێ، له ژوورێکی 40 مه‌تری 70 که‌سی تێدایه.
ئاشكراشی كردووه، كه پارێزه‌ره ڕاگیراوه‌كه، بینیویه‌تی کۆمه‌ڵێک سیخوڕ له‌وێ بوون و باسیان له‌وه کردووه خه‌ڵكیان بۆ به‌رپرسانی یه‌کێتی کوشتووه، هه‌روه‌ها كاتێك قسه‌ی بۆ زیندانیان کردووه که ئه‌وان مافیان هه‌یه پارێزه‌ریان هه‌بێت، یه‌کسه‌ر پارێزه‌ره‌که‌یان بردووه‌ته ده‌ره‌وه، چونکه ترساون ئه‌و پارێزه‌ره خه‌ڵک له زیندان هان بدات بۆ به‌رگریكردن له مافه‌كانی خۆیان.
ئه‌و پارێزه‌ره، دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، كه سیسته‌می دادوه‌ری له سلێمانی شکستی هێناوه و ناتوانێت کار بکات، “کۆمه‌ڵێک پارێزه‌ر وه‌ک تۆڕێك له ده‌ره‌وه‌ی دادگا رێک که‌وتوون و له‌ناو دادگا دادوه‌ریان هه‌یه و به‌رپرسه‌كانیش سه‌رپه‌رشتییان ده‌که‌ن.