نهێنیه‌كانی پشت به‌یاننامه 4 دێڕیه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان

خواكوڕك
رۆژی 14/2/2017 شاندی باڵای هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان له گردی زه‌رگه‌ته كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی رێكه‌وتنی نێوانیان و دوای ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌یاننامه‌یه‌كی 4 دێڕیان بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی (خواكوڕك) له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان، زۆربه‌ی كاته‌كه باسیان له پرسی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و پارتی و داهاتووی رێكه‌وتنی ستراتیژی نێوانیان كردووه و هه‌روه‌ها هاتنه پێشه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له رۆڵی د. به‌رهه‌م ساڵح كراوه له داهاتوودا و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هاتنه پێشه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ی به دژایه‌تی كردنی خودی نه‌وشێروان له‌قه‌ڵه‌م داوه و ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه ئه‌وان به‌هیچ جۆرێك پاڵپشتی ناكه‌ن و ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا كێشه‌كانی نێوانیان قوڵتربۆته‌وه و نه‌یانتوانیه‌وه له هیچ خاڵێك لێكترن زیك ببنه‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه كه به‌یاننامه‌یه‌كی 4 دێڕی بێ باسكردنی هیچ ده‌ره‌نجامێك و رێكه‌وتنی خاڵێك بڵاوبكه‌نه‌وه.