سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتیی هەرێمی کوردستان ڕاگه‌يێنراوێك به‌ڵاوده‌كاته‌وه‌

سه‌رۆكايه‌تى داواكارى گشتى له‌باره‌ى ئه‌و شاڵاوه‌ ناڕه‌وايه‌ى له‌دژى ئه‌و ده‌زگايه‌ و ئه‌ندامانى ده‌ستى پێكردووه‌ ده‌لێت:هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە کە درێژەپێدەری کارەکانمان دەبین لە چەسپاندنی سەروەری یاسا و پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و پاراستنی قەوارەی یاسایی هەرێمی کوردستان .

له‌ ڕاگه‌يێنراوه‌كه‌ى سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتیی هەرێمی هەرێمی کوردستان كه‌ وێيه‌يه‌كى دراوه‌ به‌ ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك) تێدا هاتووه‌:” لای هەمووان ئاشكرایە کە دەزگای داواکاریی گشتی، دەزگایەکی یاسایی سەربەخۆیە و رۆڵی بەرچاوی هەیە لە پاراستنی سەروەری یاسا و بنەماکانی مافی مرۆڤ و جێبەجێکردنی یاسا، بەڵام ماوەیەکە چەند کەس و لایەنێک دەستیان بە شاڵاوێکی ناڕەوا لە دژی ئەم دەزگایە و ئەندامانی کردووە و، هەوڵدەدەن خەڵکی هەرێمی کوردستان چەواشە بکەن و بەلاڕێیدا ببەن.

سه‌رۆكايه‌تى داواكارى گشتى ده‌شلێت :” لەکاتێکدا دەزگای داواکاری گشتیی وەکو سەربازێکی ون شەو و رۆژ کاردەکات لە پێناو سەرەوەریی یاسا و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیانی خۆشەویست و بەهیچ شێوەیەک کۆڵ نادەیەن لە راپەڕاندنی ئەرکەکانی سەرشانمان.

له‌كۆتايى ڕاگه‌يێنراوه‌كه‌ش سەرۆکایەتیی داواکاریی گشتیی هەرێمی هەرێمی کوردستان دڵنيايى ده‌دات و ده‌لێ :”هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە کە درێژەپێدەری کارەکانمان دەبین لە چەسپاندنی سەروەری یاسا و پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و پاراستنی قەوارەی یاسایی هەرێمی کوردستان

 

Back to top button