ئومێد خۆشناو: به‌ڵێنم به‌جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی داوه خزمه‌تكاری هه‌ولێر بم
دواى تەواو بوونى ڕێکارە یاساییەکانى متمانەپێدان لە ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر و دەرچوونى فەرمانى هەرێمى و سوێندخواردنى، ئەمڕۆ بە ئامادە بوونى ڕێبەر ئەحمەد، وه‌زیری ناوخۆ، ئومێد خۆشناو وەک پارێزگارى هەولێر دەستبەکاربوو.
کەمێک پێش ئێستا، به ئاماده‌بوونی رێبەر ئەحمەد، وه‌زیری ناوخۆی هەرێم و سه‌رجه‌م قائیمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه و ته‌واوی به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو وه‌ك 42 هەمێن پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ستبه‌كاربوو.
له‌مه‌راسیمی دهستبهكاربوونهكهدا ، پارێزگاری نوێی هه‌ولێر بهدهزگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: به‌ڵێنم به‌جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی داوه كه‌خزمه‌تكاری هه‌ولێر بم.
گوتیشی، خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی هه‌ولێر له‌ده‌ست ناده‌ین ، ئامانجمانه خزمه‌ت به‌خه‌ڵكی سنوری پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ین.