وەزیری ناوخۆ لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ روونکردنەوە دەدات
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی ئومێد خۆشناو وەک پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیار لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ نەدراوە.
راشیگەیاند، بەداخەوە ئامارەکانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەتەوە و لە ژێر رۆشنایی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی بڕیاری نوێ دەدەین
رێبهر ئهحمهد ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد ، كهئهمرۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و دواتریش دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە بڵاو دهكرێتهوه.