دادگایهكی تایبهت له ههرێمی كوردستان بۆ كهیسهكانی گهندهڵی پێكدههێنرێت
دەستەى دەستپاکى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ بڕیاریاندا بە پێكهێنانی دادگایەكی تاوان بۆ دادگاییكردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەكانی گەندەڵی، دەشڵێت: دادگاکە کاریگەرى باشى دەبێت لەسەر خێراكردنی یەكلا كردنەوەی كەیسەكانى گەندەڵى.
راگەیەنراوی رۆژنامەوانی:
پێكهێنانی دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
لەسەر داوای دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان و بە نووسراوی ژمارە (1/135) لە 1/12/2020، ئەنجوومەنی دادوەری، بە فەرمانی ژمارە 1/1/117 لە 18/2/2021، بڕیاریاندا بە پێكهێنانی دادگایەكی تاوان بۆ دادگاییكردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەكانی گەندەڵی بەناوی (دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی) لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و تایبەتمەند دەبێت بە بینینی كەیسەكانی گەندەڵی.
ئێمە لە دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان، دەستخۆشی لە ئەنجوومەنی دادوەری دەكەین و پێمان وایە ئەو هەنگاوە كاریگەرییەكی زۆر باشی دەبێت لەسەر بەرەوپێشبردن و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خێراكردنی یەكلا كردنەوەی كەیسەكان لە دادگا.
دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان
22ی شوباتی 2021