عه‌لى حوسێن:ده‌كرێت سازش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزبیمان بكه‌ین، به‌ڵام سازش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان ناكه‌ین
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی و عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان،ڕايدهگهينێت، پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورده له عێراقدا و كێشه‌ی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی عێراقی نییه ده‌شلێ:ده‌كرێت سازش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزبیمان بكه‌ین، به‌ڵام سازش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان ناكه‌ین.
عه‌لی حوسێن ، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی و عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕايگه‌ياند: له ده‌ستووری 1958ه‌وه كورد وه‌ك هاوبه‌ش له عێراق ناوی هاتووه. له رێككه‌وتننامه‌ی 1970دا بوونی كورد له عێراقدا جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه. له 2003شدا كاتێك ده‌ستوور له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنێكی سیاسی هه‌مه‌لایه‌ن ئاماده‌كرا، دانی پێدا نرا، كه كورد له عێراقدا له چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكی فیدراڵی ئیتیحادی ده‌ژین.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستانی و عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاشيگه‌ياند:” له ده‌یه‌ی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، كورد و جووڵانه‌وه‌كانی شیعه له په‌یوه‌ندیدا بوون و هاوكاریان بووینه. به‌ڵام عێراق له بناغه‌وه به ناسرووشتی درووست كراوه و كێشه‌ی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی عێراق بووه، كه هیچ كاتێك هاوبه‌شیی كوردیان قبووڵ نه‌كردووه. هه‌ر بۆیه كورد په‌نای بۆ ریفراندۆمیش برد و ئه‌وه ئه‌نجامی پشتگوێخستنی كورد بوو.
عه‌لى حوسێن گوتیشی: كورد دانووستان و گفتوگۆ ره‌تناكاته‌وه و به گرنگی ده‌زانێت هه‌ر دانووستانێك ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و هاوبه‌شیی كورد بێت له‌عێراقدا.
عه‌لی حوسێن زياتر گوتی: ئێمه قوربانیمان داوه بۆ ئه‌وه نه‌بووه مووچه ببڕدرێت و په‌راوێز بخرێین، عێراق تا له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق و هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌نه‌برێت، هه‌رگیز سه‌قامگیر نابێت و ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌نجامه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه، كه میله‌ت زیانی به‌رده‌كه‌وێت. بۆیه ئێمه ده‌كرێت سازش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حزبیمان بكه‌ین، به‌ڵام سازش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان ناكه‌ین.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ئاماژه‌ی بۆ بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان كورد و سوننه كرده‌وه و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی، كه له ئێستادا سوننه‌كان هاوشێوه‌ی شیعه، مه‌رجه‌عێكی سیاسی‌یان نییه و په‌رت و بڵاون.
عه‌لى حوسێن ئه‌وه‌شى هێنايه‌وه بير كه ، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به‌رده‌وام له وێستگه جیاجیاكانی ژیانی سیاسی عێراقدا، به هۆی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هه‌یبووه، هۆشداری داوه له ئاڵۆزبوونی ره‌وشی عێراق و ته‌نانه‌ت پێش ده‌ركه‌وتنی رێكخراوی داعش، مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و كێشانه‌ی راگه‌یاندبوو، به‌و پێیه‌ی عێراق به‌ره‌و تاكڕه‌وی هه‌نگاوی ده‌نا و مافی پێكهاته‌كانی پێشێل ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وان گوێیان نه‌ده‌دایه هۆشدارییه‌كان.