268 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان گه‌يشت ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كرێت
وه‌زاره‌تى بارزانى حکومەتی عێراق 268 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان نارد و هەر جووتیارێک 50٪ی پارەکەی گه‌نمه‌كه‌ى وەردەگرێت له‌و پاره‌ى كه لاى حكومه‌تى عێراق ماوه”.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رايگەیاند، ” وه‌زاره‌تى بازرگانى حکومەتی عێراق دوای هەوڵێکی زۆر، بڕیاری دا لە کۆی 557 ملیار و 775 ملیۆن دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، 268 ملیار دینار بنێرێت، هەر ئەمڕۆ چەکە بانکییەکەش وەردەگرین و دەست بە دابەشکردنی دەکەین”.
وه‌زيرى بازرگانى و پيشه‌سازى گوتيشی: “ئەو پارەیە هی ساڵانی 2014-2015-2016یە و تەنیا نیوەی پارەکەیە، نیوەکەی دیکەش لە داهاتوودا وەردەگرینەوە”.