نوسەرێكی عەرەب:ناتۆ وڵاتان دابەش دەكات
نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی عەرەب، هادی قوبیسی، ڕۆژی دووشەممە ناتۆی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە کار بۆ پارچەپارچەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
لە بەیاننامەیەکدا قوبەیسی دەڵێت : ناتۆ هاوپەیمانییەکی شەڕانگێزەو دژی وڵاتانی عەرەبییە کە لەوەتەی دامەزراوە لە پرۆسەی دامەزراندنی پڕۆژەکانی ئەمریکادا بووە و ئەم هاوپەیمانێتییە بە شێوەیەکی بەرچاو بەشداری لە وێرانکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کردووە .
ئهو نووسهره گوتیشی”ناتۆ ناتوانێت لە هەژموونی ئەمریکا ئازاد بێت، بەتایبەت لە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا و وڵاتانی نەوتدا،
وهك هادى قوبيسى گوتی “لە ٪15 ی ژێرخانی وڵاتانی رۆژئاوا هی ئەمریکایە”