به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی: رەخنەی توند له‌باره‌ى به‌شی (VIP) له به‌رپرسان ده‌گرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکدا لە شارى سلێمانی باسی کێشە و گرفتەکانی نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی .
تاهیر عەبدوڵڵا،به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی گوتى”كه‌سێك له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه هاتووه‌ته به‌شی (VIP)، كارمه‌نده‌كان گوتوویانە؛ خۆت هاتی، به‌ڵام ئه‌و سێ كه‌سه‌ی دیكه به‌پێی رێنماییه‌كان ناتوانن له‌و به‌شه‌وه گه‌شت بكه‌ن، كه‌چی ئه‌و كه‌سه ته‌له‌فۆنی بۆ به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وڵاته كردووه و گوتوویه‌تی به‌یانی فەسڵت ده‌كه‌م، له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه هیچ پۆستێكی ئیداریشی نه‌بووه”.
تاهیر عەبدوڵڵا گوتيشى “شوفێری هه‌ندێك به‌رپرس هه‌یه، خه‌ریكه به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه ده‌چێته ناو جامخانه‌كه‌وه، كێ هه‌یه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات! ئاسایشی فه‌قیر؟، فه‌رمانبه‌رێكی داماو؟، ده‌یان كه‌یسم لایه، خه‌ڵكانێك دراوسێكانیشیان بۆ به‌شی VIP دێنن، یان 6 كه‌سی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه و، ده‌ڵێت خۆم ده‌توانم له رێگه‌ی VIPـیەوە گه‌شت بكه‌م، به‌ڵام ئه‌و برادهرانهشم له‌گه‌ڵە”.
تاهیر عه‌بدوڵڵا ئاشكرای كرد “خه‌ڵكی وا دێته ئه‌و VIP یە، بۆنی ریخی لێدێت، ده‌یان راپۆرتم بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی سه‌ره‌وه به‌رزكردووه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ن، مەهێڵن ئه‌مه رووبدات”.