بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا مووشه‌ك بارانكرا
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك له رێگای مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی و هێزه‌كانی ئه‌مریكا و بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاره‌كانی خواروو ناوه‌ڕاستی عێراق، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر جارێكی دیكه هێرشكرایه سه‌ر بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خوكوڕك ، له ئێستادا بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێده‌دات و هاوكات بالیۆزخانه‌كه كرایه ئامانجی چه‌ند موشه‌كێك.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئه‌وه‌شیكرا كرد كه، مووشه‌كه‌كان له نێو بنكه‌ی سه‌ربزای ته‌وحید له نێو بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه‌و تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی هێرشه‌كه نه‌زاندراوه.