هۆله‌ندا 150 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی هه‌ولێر جێگر ده‌كات

 

 

دوای هێرشی مووشه‌كی سه‌ر هه‌ولێر و هێره‌شه‌كه‌ كاردانه‌وه‌ی گه‌ره‌وه‌ی له‌ سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان لێكه‌وته‌وه‌، وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی پشتگیری خۆیان بۆ هه‌ولێر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌ له‌ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك له‌م چوارچێوه‌یه‌ش هۆله‌ندا هێزی سه‌ربازی ده‌هێنێته‌ هه‌رێمی كوردستان.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك وڵاتی هۆڵه‌ندا بڕیاریداوه‌ كه‌ 150 سه‌رباز له‌ نێو فڕۆكه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر جێگیر بكات، بۆ هاوكاری كردنی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ست درێژیه‌ك كه‌ بكرێته‌ سه‌ر هه‌ولێر و فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.

زیاد كردنی هێزه‌كانی هۆله‌ندا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر هۆله‌ندا له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش ژماره‌یه‌ك راوێژكاری سه‌ربازی له‌ هه‌رێمی كوردستان جێگیر كرد بۆ مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌

Back to top button