مەسرور بارزانی ئیدانەی هێرشەکەی شەوی رابردووی بەغدا دەکات
مەسرور بارزانی لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەبارەی هێرشە مووشەکیەکەی شەوی رابردووی بەغدا رایگەیاند: “نێردە دیبلۆماسییەکان دووچاری مەترسی گەورە دەبنەوە لە عێراق. ئەوان بۆ جەنگی دژ بە تیرۆر و دووبارە بونیادنانەوەی عێراق لێرەن”.
سەرۆکی حکومەت نووسیویەتی: “داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەم رێکاری پێویست بۆ دابینکردنی سەلامەتییان بگرێتەبەر. دەبێت ئەو هێرشانە رابگیرێن”.