سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز حەسەن حەدۆ، بۆ کۆچى دواییى خوالێخۆشبوو حسێن حەدۆى برایان، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمى پێشکەش بە خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد و هیواى خواست خواى مەزن گیانى خوالێخۆشبوو بە بەزەیى و میهرەبانیى خۆى شاد بکات و دڵنەوایى و سەبوورى بە خێزان و کەسوکاریان ببەخشێت.

لاى خۆیەوە بەڕێز حەسەن حەدۆ، بە ناوى خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکەیانەوە، بۆ پەیوەندى و هاوخەمییان، سوپاسى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کرد.

Back to top button