داعش لە بەغداد ھێرشی كرد

هێرشەکانی داعش لە قەزای ئەلتەرمیەی باکوری بەغدا سێ شەمە دووبارە بوونەوە و چەند جارێک هێرشەکان کران بۆ بە ئامانج گرتنی چەند پۆستێکی ئەمنی سوپای عێراق.

ھاوكات هێرشەکانی پاشماوەی گرووپەکە لەم دواییانەدا زیاتر بوون.

سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتابووە سەر کۆبوونەوەی چەکدارانی سەر بە ئەلقاعیدە لە تەرمیە، هەروەها ئەو هێرش و پێکدادانانە بووە هۆی کوشتنی پێنج لە کاربەدەستانی داعش.

سەچاوە : ئەلعەرەبیە

Back to top button