كۆریا پارەكانی ئێران ناداتەوە
پاش ئەوەی عەبدوڵناسر ھیمەتی، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران، ڕایگەیاند: تاران لەگەڵ حکومەتی سیئۆل ڕێککەوتوون لەسەر ” چۆنیەتی گواستنەوە ” ی بەشێک لە سەرمایە بەستوەکانی ئێران لە کۆریای باشوور بۆ ” مەبەستی دیاریکراو ” ، کۆریای باشووريش ڕوونی کردەوە کە فەرمانەکە بە ڕەزامەندی واشنتن دەبێت.
وەزارەتی دەرەوەی کۆریا لە بەیاننامەیەکدا گوتی: “سەرمایە بەستووەکانی ئێران پاش ڕاوێژ کردن لەگەڵ ئەمەریکا ئازاد دەکرێت .
ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاوی کردەوە،” ئەم لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی کۆریا دوای ئەوە هات کە ئێران بانگەشەی ئەوەی کردووە گەیشتووەتە ڕێککەوتن لەسەر چۆنیەتی گواستنەوە و بەکارهێنانی سەرمایە بەستووەکان.