سۆران: 3 تۆمه‌تبار به سێ كيلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگيركران
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/02/سؤران.jpg)
له شارى شۆران سێ تۆمه‌تبار له‌لايه‌ن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەره‌کانی سۆران به سێ كيلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگيركران.
له‌ڕاگه‌يێنراوێكدا بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەره‌کانی سۆران ڕايگه‌ياند :” دوێنێ ڕێکەوتی ۲۲ / ۲ / ۲٠۲۱ لەلایەن بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەره‌کانی سۆران سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەناو شارۆچکەی ( سۆران )، توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( ۳ ) سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( شیشە ) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( ۳ ) تۆمەتبار بەناوەکانی ( ع، ب ، أ ) کە خەڵکی ئێرانە و، ( ڕ ، م ، ح ) و ( ڕ ، س ، ع ) خەڵکی هەرێمی کوردستانن ،
بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەره‌کانی سۆران رونيشى ده‌كاته‌وه:” تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و، دراونەتە دادگا.