جه‌بار ياوه‌ر: رێككه‌وتن كراوه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ دروستكردنى هێزێكى هاوبه‌ش بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه بۆشايى ئه‌منييان هه‌يه
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكراى ده‌كات : كه رێككه‌وتن كراوه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ دروستكردنى هێزێكى هاوبه‌ش بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه بۆشايى ئه‌منييان هه‌يه و، ده‌كه‌ونه نێوان هه‌ردوولا لە ناوچە کێشە لەسەرەکان.
جەبار یاوەر،ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە،به‌ميدياكانى گوت :”لە ڕێگەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشەوە ڕێککەوتن کراوه له‌گه‌ڵ جكومه‌تى ناوه‌ندى، لەسەر ئەوەی هێڵەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و، سوپای عێڕاق، بە پێکهێنانی هێزێکی هاوبەش بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکانی نێوان هەردوولا لە ناوچە کێشە لەسەرەکان .
جه‌بار ياوه‌ر گوتيشى :” له‌ماوه‌ى ڕابردوو ژماره‌يه‌ك كۆبوونه‌وه كراوه له‌نێوان ليژنه‌ى باڵاى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى و، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و، گه‌يشتووينه‌ته لێكتێگه‌يشتنى هاوبه‌ش به دروستكردنى ژماره‌يه‌ك ناوه‌ندى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له خانه‌قين و، مه‌خمور و، موسڵ و، كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ دووى سه‌ره‌كى له به‌غدا و هه‌ولێر.
ده‌شلێت: ته‌نها دوو ناوه‌ندى به‌غدا و هه‌ولێر كراونه‌ته‌وه به‌چه‌ند ئه‌فسه‌رێك، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا چوار بنكه‌كه‌ى تر نه‌كراونه‌ته‌وه.