ساسان عەونی: دوو پشتێنەی سەوز بە چواردەوری هەولێردا دروست دەكرێن
وهزيرى شارهوانى و گهشتوگوزارى حكومهتى ههرێمى كوردستان، دروست كردنى دوو پشتێنهى سهوز به چواردهورى شارى ههولێر ڕادهگهينێت و، دهلێ : ئەمە تەنیا بۆ شاری هەولێر نییە، بەڵكوو هەموو شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیش بەگوێرەی ئەو ستراتیژییەی دامانناوە، دروست دهكرێت.
ساسان عهونى، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: شاری هەولێر دوو پشتێنەی سەوزایی بۆ دیاری كراوە و هەر یەك لەو پشتێنە سەوزاییانەش ماستەرپلانی خۆی هەیە و بەگوێرەی ئەو رێكارەی دانراوە، جێبەجێ دەكرێن.
ساسان عهونى، ڕاشيگهياند: ئەمە تەنیا بۆ شاری هەولێر نییە، بەڵكوو هەموو شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیش بەگوێرەی ئەو ستراتیژییەی دامانناوە، سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە پارێزگاكان ڕاسپێردراون كە ماستەرپلانی تایبەتی بۆ دەستنیشانكردنی ئەو رووبەرە سەوزاییانەی كە هەیە دابنێن. هەروەها بەراوردكردنی ئەو ڕووبەرە سەوزاییانە لەگەڵ ئەو ستاندەردەی كە پێویستە هەر شار و شارۆچكەیەك هەیبێت.”