دەوڵەتی یاسا: ئەمریکا پشتگیری گەڕانەوەی حیزبی بەعس دەکات.
ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای فیردهوس عەوادی ، ئهمرۆ سێشەممە ، دووپاتیکردەوە، کە توخمەکانی حیزبی بەعس هێشتا لەحکومەتی فیدراڵدا ئیدارەی جومگەو دامەزراوەکان دەکەن ،
فيردهوس عهوادى گوتيشى ،” ئەمریکا سپۆنسەری ڕەسمییە بۆ سەرخستنی گەڕانەوەی حیزبی بەعس.”
وهك ئهو ئهندامهى هاوپهيمانى دهوڵهتى ياسا گوتیشی:”حزبی بەعسی هەڵوەشاوە لە دەسەڵات و لە زۆربەی جومگەکانی دەوڵەتدایە، هەوڵی ناوخۆیی و ئەمەریکی هەیە بۆ سەرخستنی گەڕانەوەی بەعس، بێ گوێدانە هێزە نیشتیمانییەکان و ئەو حەشدیەی پشتی تیرۆریان شکاند.”
ئەلعەوادی، داوای “ڕیشەکردنی حزبی بەعس لە هزر و بووندا” کرد و گوتی:”گەل گەڕانەوەی بەعس ڕەتدەکاتەوە و هیچ شوێنێک بۆ گەڕانەوەی ئەو زوڵمە بەعسییە نییە.”
پێشتر کەریم ئهلمحهمهداوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق، دامەزراندنی نەوەی سێیەمی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوەی عێراقی ئاشکراکردو داوای لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد چاودێری ئەو جموجوڵانە بکەن و ڕێگری بکەن لەبەدیهێنانی ئامانجەکانیان.”