بەمەبەستی پاراستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هۆڵەندا ١٥٠ سەربازی تایبەتی ڕەوانەی هەولێر کرد.
150 راوێژکارەکەی هۆڵەندا گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شارى هەولێر، بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان .
میشێل رێنتینار،باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق راوێژکارانی وڵاتەكەی لە فڕۆکەخانەی هەولێر بەسەر كردەوە و لەبارەی پاراستنی فڕۆکەخانە و هەماهەنگیان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە گفتوگۆی لەگەڵ كردن.
لهو سهردانهيدا باڵيۆزى هۆڵهندا له عێراق گوتى “جیا لە ئەرکە سەربازیەکە لەرووی گەشەپێدانی ئابووریی و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری کوردستانەوە پلان و هەماهەنگی باشمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە”.