پارێزگای دهۆك: ڕفاندن و زیندانیكردن و شەهیدكردنی جۆتیار سیاری لە لایەن پەكەكەوە شەرمەزار دەكەین

راگه‌ياندنى پارێزگای دهۆك ڕاگەیێنراوێكى له‌سه‌ر شه‌هيد كردنى هاووڵاتيه‌كى ئه‌و شاره له‌لايه‌ن په‌كه‌كه‌وه به‌ڵاو كردەوە و ده‌لێ: ڕفاندن و شەهیدكردنی گەنجێكی دانیشتووی سنووری پارێزگاى دهۆك شەرمەزار ده‌كه‌ين.
بەپێی ڕاگەیاندراوه‌كه كه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه به‌ڵاوكراوه‌ته‌وه و وێنه‌يه‌كى دراوه به ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك)تێدا هاتووه : ”ڕفاندن، دەستبەسەركردن، زیندانیكردن و شەهیدكردنی هاووڵاتی جۆتیار موحسین سیاری، رۆڵەی پارێزگای دهۆك لە لایەن چەكدارانی پەكەكەوە ڕیسوا و شەرمەزار دەكەین“.
له ڕاگه‌يێنراوه‌كه‌ى پارێزگاى دهۆك ئه‌وه‌ش هاتووه ”گرتن و زیندانیكردنی هاووڵاتییان تەنیا كاری دامودەزگا دادوەرییەكانە كە لە چوارچێوەی یاسادا دەكرێت و، لە دەرەوەی ئەو دەزگایانە دەبێتە كارێكی نایاسایی و نامرۆڤانە و بە دەستدرێژیكردنە سەر خەڵكی هه‌رێمى كوردستان هەژمار دەكرێت.